هاوڵاتییەك دیاری پێشكەشی تووشبووانی تالاسیمیا دەكات
كۆمەڵەی تالاسیمیا لقی هەولێر پێشوازی كرد لە هاوڵاتی محەمەد غازی كە بە یاوەری باوكی بە مەبەستی گەیاندنی هاوكاری بۆ تووشبووانی تالاسیمیا سەردانی كۆمەڵەی تالاسیمیا لقی هەولێریان كرد.
سروە جەباری بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمەڵە و خاتوو ریژنە پیشوازییان لە محەمەد غازی كرد كە بە یاوەری باوكی سەردانی كۆمەڵەی تالاسیمیا لقی هەولێریان كرد، ئەویش بە مەبەستی گەیاندنی هاوكاری و كۆمەل بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، كە بەبۆنەی مانگی مەولود و نزیك بوونەوەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن سەردانیان كردبوون.
لەمبارەیەوە سروە جەباری بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمەڵە بە گوڵانی ڕایگەیاند كە:" محەمەد غازی و باوكی بەڕێزیان ( 30 ) تووشبووی تالاسیمیایان بەسەر كردەوە، ئەویش بە دابەشكردنی كتێب و نامیلكە و چەندین دیاری دیكە، ئێمە وەكو كۆمەڵەی تالاسیمیا و ئەندامانی كۆمەڵەكەمان سوپاسیان دەكەین، كە هاوكار بوون لە دڵخۆشكردنی تووشبووانی تالاسیمیا، هاوكات گفتووگۆیەكی كراوە سەبارەت بە هەوڵدان و بەردەوام بوونی تووشبوان لەخویندن و خویندنەوە لەلایەن میوانان و ئەندامانی كۆمەڵە ئەنجامدرا.