دڵنیابە کریستانۆ نەخۆش نیيە

دڵنیابە کریستانۆ نەخۆش نیيە

دڵنیابە کریستانۆ نەخۆش نیيە

فـــرحان جبرائیل علۍ

وابڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە، لە میانەی پاڵەوانیەتی چامپیۆنسلیگی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراق لە یاریگای مەدینەی دوەلی"المدینە الدولې" مێوانداری یانەی نەسری سعودیی دەکات.
ئەوەی جێگای هەڵوەستە کردنە نەهاتنی کریستیانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی یانەی نەسرە، بۆ عێراق بەهۆی نەخۆشی!
بەبێ شک رۆنالدۆ نەخۆش نیە، بەڵام شەپرزەی ئەمنی عێراق و بێسەروبەری رێکخستنە خراپەکەی یانەی شورتە و نەبوونی زمان حالێکی باشی وەرزشی عێراقە، کەنەیان توانییە ڕوومالێکی جوانی ئەو ڕۆژە مێژوویە بکەن بۆ هاتنی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەکەی!

فرۆشتنی بلیتەکانیشتان بینی بلیت فرۆشەک خۆیی لەسەر دیوار درێژ کردبوو یەک یەک پارەی لەو دونیا خراپ بوونەی هاندەران وەردەگرت بۆ ئەوەی بلیتیان پێ بفڕۆشێ...لەبازاری رەشیش نرخی بلیت لە 250 هەزار تێپەری کردووە...
ئەو رووداوانە پێش یاریینە دڵنیابن کاتی یاری دەبێتە ڕۆژی حەشر بۆ ئەوەی هاندەران بڕژێنە نێو یاریگا...نمونەشمان هەیە لە جامی کەنداو چ ڕوویدا.
دیارترین رووداوەکانی پێش یاری شورتە و نەسر ئەو ئیزدیحامەی هاندەران بوو لە کاتی بەچەنگ کەتنی بلیتەکان بوو ئەمەی خوارەوە بەشێک لە لێدوانی ئەم چەند هاندەرێک بوو:

ـ هاندەر: کاتژمێر 7 بەیانی هاتووم بۆ بلیت کرین، کەچی 7 ئێوارە کەوتە دەستم!
هاندەرێکیتر : بلیتەکەم بە 60 هەزار کری کەچی دواتر تەزویر دەرچوو!
زۆر ڕوودوای سەیرتریش هەبوو بەڵام ئەوەندە بەسە بنوسم.
ئەگەر بەراوردیک لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکەم لەمەر لایەنی ئەمنی و ڕێکخستن و پێشوازی ئێمە زۆر لە پێشەوەی عێراقین...عێراق تەنها لە یاریگای مۆدێرن لە پێش ئێمەیە!

Top