سەیدسادق دووچاری گرفتی دارایی و یاریزان دەبێتەوە

سەیدسادق دووچاری گرفتی دارایی و یاریزان دەبێتەوە

سەیدسادق دووچاری گرفتی دارایی و یاریزان دەبێتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سەید سادق كە وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەكانی كوردستان توانی مانەوەی خۆی لە ریزی یانە گەورەكانی كوردستان بهێلێتەوە، بەڵام ئەم وەرزە دووچاری گرفتێكی سەختی دارایی بوونەتەوە، هەر بۆەم هۆكارەش ژمارەیەكی زۆری یاریزانانی یانەكە ریزی تیپەكەیان جێهێشتووە تاكو ئێستاش هیچ دەرگای هاوكارییان لێ نەكراوە بۆ ئەوەی لە گرفتی داراییەكان ڕزگاریان بكەن، بۆ وەرزی نوێ خولەكانی كوردستان و عێراقیش هەریەك لە یاریزانان(یادگار ئیبراهیم، محەمەد سەباح،جوامێر كەریم، هەڵوێست كەمال، هەمزە سەباح، نەجمەدین عوسمان، رێبەند كەمال، بەندەن هەڵۆ، سەعید حوسێن،بیلال عەلی) ریزی یانەكەیان جێهێشتووە و گرێبەستی تریان لەگەڵ یانەكانی تر مۆركردوە، سەرۆكی یانەكەش ئاماژەی بەوە كردوە كەوا لە قەیرانێكی سەختی دارایی دان و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن ناتوانن تەنانەت بەشداری خولی نایابی یانەكانی كوردستانیش بكەن، تاكو ئَێستاش هیچ لایەن و شوێنێك دەرگای هاوكاری بۆ نەكردونەتەوە و یانەكەش لە چاوەڕوانی دەستپێكی خێرن بۆ ئەوەی بتوانن ئەم وەرزە یانەكە بگەینە كەناری ئارامی لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان و هەرچی زووە دەست بە ئامادەكارییەكانیان بكەن بۆ ئەم خولە.

 

Top