هەولێر بە سەرجەم یاریزانانی بیانی خۆی ئامادە دەكات
هەولێر بە سەرجەم یاریزانانی بیانی خۆی ئامادە دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئەم وەرزە لە سەر دەستی ڕاهێنەری كوردی شاری هەولێر سەمیر سەدیق دەیەوێت تیپێكی بەهێز دروست بكەن بۆ خولە گەورە پڕ ئەستێرەكانی عێراقی، كارگێڕیی یانەی هەولێر ئەمساڵ زوو كەوتۆتە خۆ بۆ ئەوەی زۆرترین گرێبەستی تێكەڵ لە یاریزانانی كورد و بیانی مۆربكات و تیپەكە بە بەهێزی بچێتە نێو كێبڕكێیەكان، لە ئێستادا شەش یاریزانی بیانی لە ریزی یانەی هەولێر دەبینرێ كە یانەكە بەفەرمی گرێبەستی ئەم یاریزانانەی تەواو كردووە، هەریەك لە یاریزانان (هیگۆر ڤیدالی بەرازیلی و یوسف بن سۆدەی تونسی و كۆلین ئەندەرسۆنی جامایكی و بیلال ئەلعیفەی تونسی و خالید كرداغلی سوری و هێلیۆ مۆنتێرۆی بەرازیلی) بە فەرمی یاریزانی یانەكە دەبن لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، سەمیر بابۆی ڕاهێنەری یانەی هەولێر ژمارەیەك یاریزانی كوردی لە یانەی تری كوردستانی هێناوەتە ریزی تیپەكە بۆ ئەوەی بتوانێ كێبڕكێ لەگەڵ یانەكانی تر بكەن لە سەر ئاستی یانەكانی عێراقی. سەمیر بابۆ هەموو هەولێك دەدات بۆ ئەوەی گرفتەكانی یانەكە چارەسەر بكات و تیپێكی بەهێز لە سەر ئاستی عێراقی بۆ یانەی هەولێر دروست بكات، جگە لەوەش یانەی هەولێر بە نیاز بوو كەمپێی مەشق و ڕاهێنان لە ووڵاتی توركیا ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكی كەمپە مەشقییەكە بۆ شاری هەولێر گواسترایەوە و بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە هاوینە هەواری پیرمام ئەنجام بدات.
كارزان كانەبی