یانەی هەولێر بۆ خولی كوردستان پشت بە ڕاهێنەرێكی كورد دەبەستێ‌

یانەی هەولێر بۆ خولی كوردستان پشت بە ڕاهێنەرێكی كورد دەبەستێ‌

یانەی هەولێر بۆ خولی كوردستان پشت بە ڕاهێنەرێكی كورد دەبەستێ‌
یانەی وەرزشی هەولێر دەیەوێت ئەم وەرزە هەر زوو دەست بە ئامادەكارییەكان بكەن بۆ خولی نایابی یانەكانی كوردستان كە بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ یارییەكانی دەست پێ بكات، كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر هەر چەندە بەنیاز بوو محەمەد كازمی هێرشبەری پێشووی یانەكەی بكاتە ڕاهێنەر بۆ خولی كوردستان، بەڵام دواتر بڕیارەكەی گۆڕی و تیپی تۆپی پێی یانەكەی لە خولی نایابی كوردستان دایە دەستی شوان ئەنوەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی پەروەردە هەریەك لە هۆگر عوسمان و هێرش عەزیز وەكو یاریدەدەری ڕاهێنەر و ڕاهێنەری گۆڵپارێز دەستنیشان كرد، لە ئێستادا دەستەی ڕاهێنەران لە هەوڵی دیاری كردنی یاریزانان بۆ تیپی یەكەمی خولی كوردستان و بتوانن ئەنجامی شایستە لەم وەرزە بەدەست بهێنن، تیپی خولی كوردستان یانەی هەولێر زیاتر پشت بەو یاریزانانە دەبەستێ‌ كە كوردن و خەڵكی شارەكەن جگە لە هێنانی و سەرخستنی یاریزانانی لاوانی یانەكە، كارگێڕیی تازەی یانەكە لە هەوڵی ئەوەدان گرنگی بە تیپی خولی نایابی كوردستانیش بدەن وەكو خولی عێراقی و ببنە یانەیەكی ڕكابەر لە خولەكانی كوردستان و، جگە لەوەش یاریزان بەرهەم بهێنن بۆ تیپی خولی ئەستێرەكانی عێراقی.

Top