بۆچی پارتیم هەلبژارد؟
پارتی دیموکراتی کوردستان كە خاوەن مێژوویەكی دوور و درێژە لە خەبات و تێكۆشان و سەروەری، ئەو حزبەی تەمەنێکی گەورەی هەیە، لە هەمان کاتدا گەورەترین هێزە لە ئاست هەموو هێزەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، وەك دەبینین کەمن ئەو هێزانەی کە وەکو پارتی تەمەنێکی پڕ لە سەروەرییان هەبێت و لە گۆڕەپانی سیاسیدا مابنەوە، بەڵام پارتی هەر لە پێشەوەی هەموو هێزەکانی ترە ئەم حزبە کۆمەڵێک ئامانجی هەیە بۆ کورد و نەتەوەکانی تری کوردستان، لەهەمان کاتدا خاوەنی زۆرترین دەستکەوتە، ئەگەر ئێستا سەیری سیاسەت بکەین ئەوا تەنیا پارتییە لەسەر بنەما و مەبدەئەکانی شەڕ دەکات و لەسەری دەڕوات و پارێزگاری لە کورد و كوردستان دەکات و سازش لەسەر بستێك خاكی كوردستان ناكات، حزبێکە خۆی بەخزمەتکاری خەڵک دەزانێ و بەکرداریش ئەمەی سەلماندووە، نموونەش گەلێک زۆرن هەر پارتی بوو ناوچەکان و دێهاتەکانی ئاوەدان کردووە. لەسەر دەستی پارتی و كابینەی بەڕێز مەسروور بارزانی دەستی ئاوەدان كردنەوە و بنیاتنانەوە گەیشتە هەموو شوێنێكی ئەم هەرێمە، بیرتانە ئەو هەموو شتە جوانانە بۆ خەڵکی کوردستان هەبوو دواتر ووردە ووردە زیاتر بەرو پێش دەچوو، لە بەرانبەریشدا پیلانی دوژمنانی کورد زۆر بوون، بەڵام پارتی هەمیشە لەسەر هێنانەدی بەڵێنەکانی سوور بووە و هەر سووریش دەبێت، پارتی هێزێکە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان لە هەموو بارودۆخەكان بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە و خۆی دەگونجێنێت و، لە سەردەمە جیاوازەكان گەنجان و خاوەن بیری تازە تێکەڵی ڕێبازی پارتی دەبن پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن سەرۆکێکە ئەو سەرۆک و مەرجەعی باڵای کوردستانە خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەرییە و لە هەمان کاتدا تەمەنی خۆی بۆ خزمەت کردن بە کورد و کوردستان تەرخانكردووەکردووە، هەروەها ئەم سەرۆکە کوڕەکانی و کەسە نزیکەکانی لەسەر ڕێچکەی خۆی پەروەردە کردووە و پێیگەیاندوون، لەکۆتاییدا ئەو حزبەی دەمێنێتەوە ڕوو لە گەشی دەکات تەنیا پارتییە چونکە ڕێگاکەی ڕاست و ڕەوانە ئەویش خەبات و قوربانیدان و خۆنەچەماندنە بۆ مانەوەی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانی كە بە خوێن بە دەستهاتوون.
زانا ڕەزاق