ســەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و رەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌يان تاوتوێ كرد.

ســەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و رەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌يان تاوتوێ كرد.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و رەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌يان تاوتوێ كرد.

رۆژی دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و دوورخستنه‌وه‌ى له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌مباره‌يه‌وه‌ "هاوڕا بوون لەسەر گرنگى و پێویستیی بەردەوامیی هه‌وڵه‌كان و هەماهەنگيی نێوان هه‌ردوولا بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان."

Top