نیشانە جەستەییەكانی پەستی
هەموو كەسێك لە كاتێك یان چەند كاتێكی ژیانیدا لەبەر هۆكاری جیاواز تووشیی جۆرێكی پەستی دەبێت. پەستی Anxiety جگە لە نیشانە دەروونییەكانی وەكو نیگەرانی، ترس، هەستكردن بە ناڕەحەتی، یان گرفت لە تەركیزكردندا، هۆكارە بۆ گەلێك نیشانەی جەستەیی (فیزیكی) كە بەپێی جۆری پەستی كەمێك جیاوازن. نیشانەكانی گرفتی پەستیی گشتیGAD : نەبوونی توانا بۆ حەسانەوە، ناڕەحەتبوونی خێرا بە هەر شتێكی نەخوارزاو، گرفت لە چوونە خەوەوە یان خەوزڕان، سەرئێشە، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ یان دڵەكوتێ، ئازاری گەدە، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی، گرفت لە قووتدانی خۆراك و شلەمەنیدا، ئازاری پەیكەرە ماسوولكەكان، نۆرەی گەرمبوون یان ساردبوونی لەش، زیاد ئارەقەكردن، هەستكردن بە توندبوونی سینگ، هەناسەڕاوكێ یان خێرابوونی هەناسە، هەروەها سكچوون. نیشانەكانی پەستیی كۆمەڵایەتی Social anxiety: سووربوونەوەی دەموچاو Blushing، ئارەقەكردن، لەرزین، دڵەكوتێ، لەگەڵ هێڵنج یان ڕشانەوە. نیشانەكانی گرفتی تۆقین disorder Panic: دڵەڕاوكێ، ئارەقەكردن، هەستكردن بە سەرما، لەرزینی لەش، هەناسەڕاوكێ، سەرسووڕان، هێڵنج، سڕبوونی دەستەكان، سك ئێشە، هەروەها ئازاری سینگ.