11 گرفتی تەندروستیی پەیوەست بە قەڵەوی

11 گرفتی تەندروستیی پەیوەست بە قەڵەوی

قەڵەوی Obesity حاڵەتێكی دریژخایەنە كە تێكڕای بارستایی لەش BMI دەگاتە 30 كگم/مەتر2 یان زیاتر. كێشی زیاد هۆكارە بۆ گەلێك گرفتی تەندروستی وەكو: زیادبوونی چەوریی جگەر كە خانەكانی جگەر تێك دەدات، ئەگەر زوو چارەنەكرێت ئەوا دەبێتە هۆی مۆمبوونی جگەر، سووانی جومگە O.A چونكە فشاری زۆر دەكەوێتە سەر جومگە و كڕكڕاگەكان، بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆڵ و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ بەرزدەكەنەوە، زیادبوونی ئەگەری نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، زیادبوونی ڕێژەی ترشی یوریك لە لەشدا كە دەبێتە هۆی هەوكردنی جومگە Gout بەتایبەتی لە جومگەی پەنجەی گەورەی پێدا، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە هاندەرە بۆ جەڵتەی مێشك، ڕەقبوونی خوێنبەرەكان كە هۆكارە بۆ ڕوودانی نۆرەی دڵ، نەخۆشیی گورچیلە، وەستانی كاتیی هەناسە لەكاتی خەودا، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، وەك: شێرپەنجەی كۆڵۆن و گورچیلە و مەمك لە ئافرەتدا، هەروەها قەڵەوی لەكاتی دووگیانیدا هۆكارە بۆ: نەخۆشیی شەكرەی دووگیانی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری پێویستی بە نەشتەرگەریی قەیسەری.

 

 

 

Top