سەودای ئێران لە تۆڵە سەندنەوە تاوەکوو پاراستنی ئاگربەستی غەزە

سەودای ئێران لە تۆڵە سەندنەوە تاوەکوو پاراستنی ئاگربەستی غەزە

تاوەکوو ئێستا وەڵامی ئێران و حیزبوڵڵا ناڕوونە، ئێران دەڵێت وەڵامدانەوە بۆ ئیسرائیل نزیکە. پێشتر هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی ئەمریکا ئەوە بوون کە دەبوو تا ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ، بەڵام دوایین هەڵسەنگاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری وەڵامدانەوەی لەوانەیە دوابکەوێت.
دوای فشاری دیپلۆماسی 3 وڵاتی، ئەمریکا و میسر و قەتەر، دواجار نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی 9ی ئاب ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە 15ی ئاب تیمی دانووستانکاری خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە وردەکارییەکانی ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتە لەگەڵ لایەنەکانی فەلەستین ڕەوانەی کەرتی غەززە دەکات.
ئەمەش بەو مانایە کە دانووستانەکانی ئاگربەست پێی ناوەتە "قۆناغی کۆتایی" و ڕەنگە بەهۆی بچووکترین گرژییەکانی ناوچەکانی دیکە، ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوە.
ئێران پێویستی بە ئەدای دیپلۆماسی هەیە لە بڕی هەڕەشە کردنەکان دژی ئیسرائیل لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە. ئاگربەستی غەززە دەتوانێت ئەم بەرگە بۆ ئێران دابین بکات، ئەمەش ڕێگە بە تاران دەدات بانگەشەی ئەوە بکات کە ژیانی فەلەستینییەکان لە غەززە لە پێشینەی تۆڵەسەندنەوە دادەنێت.
بەڵام ئەم ئاگربەستە دەبێت سوودی بەرچاو بۆ ئێران بهێنێتە ئاراوە، بەو پێیەی کە شکۆ و خۆپاراستنەکەی لە مەترسیدایە.
هاوکات شاندی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕوونی کردەوە کە ئایا ئێران دەیەوێت وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ دانووستانەکانی هەفتەی داهاتوو سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە دوابخات: "دامەزراندنی ئاگربەستێکی بەردەوام لە غەززە لە پێشینەی کارەکانمانە؛ "هەر ڕێککەوتنێک حەماس قبووڵ بکات، لەلایەن ئێمەوە قبووڵ دەکرێت".
بێگومان شاندی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە "ئاساییشی نەتەوەیی و سەروەری ئێمە لە کردەوەی تیرۆریستیی ئەم دواییەی ڕژیمی ئیسرائیلدا پێشێل کراوە؛ ئێمە مافی بەرگری ڕەوامان هەیە و ئەمەش پەیوەندی بە ئاگربەستی غەززەوە نییە؛ بەڵام هیوادارین وەڵامدانەوەمان لە کاتی خۆیدا و بە شێوەیەک بێت کە زیان بە ئاگربەستی ئەگەری نەگەیەنێت”.

@برجسته‌سازی

Top