د.گەیلان ئەحمەد جەمیل ئابووریناس و مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین: عێراق خاوەنی سامانی گەورەی سرووشتییە كەچی هاووڵاتیانی لە خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی ژیانی ڕۆژانەیان بێبەشن
د.گەیلان ئەحمەد جەمیل، ئابووریناس و مامۆستایە لە زانكۆی سەڵاحەدین و وەك ئەكادیمیستێك چەندین توێژینەوەی زانستیی گرنگی لەسەر سیاسەتی ئابووری و گرنگیی پرۆسەی پەرەپێدان هەیە، لە گفتوگۆی ئەمجارەی بازنەی گفتوگۆدا (یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی. خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن)، بە دیدێكی ئابووریناسانە باسی لە گرنگیی دەركردنی ئەم یاسایە كرد، بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی ئابووریی عێراق و پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بەمجۆرە بیروبۆچوون و پێشنیارەكانی خستەڕوو.
دەستخۆشی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم، بۆ سازدانی ئەم گفتوگۆیە لەسەر ئەم پرسە هەستیارە، كە كۆمەڵێك دەستەبژێری كوردستانی و عێراقی كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی بە ڕاشكاوی گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە بكەین.
بەڕێزان لەم گفتوگۆیە ئاماژەیان بەوەكرد، كە نەوت وەك كاڵایەك پێش ئەوەی ئابووری بێت، زیاتر كاڵایەكی سیاسییە و له زۆربه‌ی كێشه‌كان ڕۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت.، ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به تێر و ته‌سه‌لی له‌م گفتوگۆیه باس له ڕه‌هه‌نده سیاسی و یاساییه‌كانی ئه‌م پرسه گرنگه كرا و زیاتر پسپۆڕیی به‌ڕێزیان بوو، بۆیه من له‌سه‌ر لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ی قسه ده‌كه‌م.
ئەوجا لێرەوە ئەگەر بپرسین: نەبوونی یاسایەكی گرنگی وەك «یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی»، چ دەرهاویشتەیەكی نەرێنی لەسەر سیاسەتی ئابووری و پرۆسەی پەرەپێدان لە عێراق بەگشتی و لەسەر هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەجێهێشتووە؟
بە مەزندەی من وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بۆ دەستنیشانكردنی دەرهاویشتە نەرێنییەكان، پێویستی بە شرۆڤەی زانستی و شرۆڤەی زانستی ئابووری نییە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە دەرهاویشتە نەرێنییەكان كاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی عێراقی و كوردستانی دروست كردووە. لە سەردەمی شه‌ڕی داعش و نه‌خۆشیی كۆڕۆنا بینیمان كه نرخی نه‌وت به شێوه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و كاریگه‌ریی ڕاسته‌خۆی كرده سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و مووچه دواكه‌وت و زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ستان. بۆیە پرسیار لە هەر هاووڵاتییەك بكەیت، زۆربەی دەرهاویشتە نەرێنییانەت بۆ پۆلێن دەكات. هەر بۆ نموونە ئەگەر سەیری ڕەوتی پرۆسەی وەبەرهێنان بكەین، بەگشتی و وەبەرهێنان لە هەردوو سێكتەری نەوت و گاز بەتایبەتی، كە پرسی سەرەكیی ئەم گفتوگۆیەی ئێمەیە، دەبینین لەبەر ئەوەی «یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی» لە عێراقدا بوونی نییە، جۆرێك لە ناسەقامگیری لە ژینگەی وەبەرهێنان لە سێكتەری نەوت و گاز لە عێراق و هەرێمی كوردستان دروست بووە. دیارە ناسه‌قامگیری ته‌نیا ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی نییه، به‌ڵكو ناسه‌قامگیریی یاسایی به‌شێكی گرنگی ناسهقامگیرییهكانه، بۆ وڵاتێكی فیدراڵیی وه‌كو عێراق كه به‌رده‌وام كێشمه‌كێشی كارگێڕی و یاسایی و سیاسی لە نێوان مه‌ركه‌ز و هه‌رێم هه‌یه. بۆیه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت و گاز ده‌ترسن سه‌رمایه‌كانیان بێنن له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا به گه‌ڕی بخه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت په‌ره به پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م سێكته‌ره گرنگه بدرێت، كه زیاتر له 90%ی كۆی داهاتی بودجه‌ی عێراق دابین ده‌كات.
لەلایەكی دیكەوە كاتێك ناسەقامگیریی سیاسی و یاسایی لە وڵاتیكدا هەبوو، ئەوا كاتێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتیی گەورەی نەوت گرێبەست دەكەین، ئەگەر ئاسانكاری و ئیمتیازاتی گەورەی پێ نەدەین، ئامادە نابێت سەرمایەكەی خۆی بخاتە مەترسییەوە و بێت لە وڵاتێكی ناسەقامگیردا وەبەرهێنان بكات.
بە بڕوای من یەكێك لە كێشەی ناو گرێبەستە نەوتییەكانی ئێمە ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان ناچار بووە ئاسانكاری و ئیمتیازاتی زیاتر بدات بەو كۆمپانییانە بۆ ئەوەی لە كوردستان وەبەرهێنان لە سێكتەری نەوت و گازدا بكەن.
هەر لە چوارچێوەی قسەكردن لەسەر «یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی» بەڕێزان زۆر هەڵوەستەیان لەسەر ڕەهەندە یاساییەكانی ئەم پرسە كرد و لە ڕووی ئابوورییشەوە ئاماژەیان بە گرنگیی نەوت كرد، وەك سەرچاوەی سەرەكیی داهات لە عێراقدا، بەڵام لەم پرسەدا كاتێك باس لە داهات دەكرێت، ئەمە وەك بەشێك لە سەرچاوەی داهات بۆ بودجەی عێراق حیساب دەكرێت، لە بەرانبەردا «داهاتی نەتەوەیی – الدخل القومي» ئەوەیان چەمكێكی جیاوازە، هەر بۆیە كاتێك باس لەوە دەكرێت، بودجەی عێراق بە ڕێژەی سەرووی 90% لە داهاتی نەوت پێكدێت، ئەمە پەیوەستە بە بودجەی وڵات، بەڵام كە دێینە سەر داهاتی نەتەوەیی فراوانترە و ڕێژەی نەوت لە داهاتی نەتەوەیی کەم دەبێتەوە بۆ تەنیا 30% تا40%.
ده‌رهاویشته‌یه‌كی نه‌رێنیی دیكه كه به هۆی نه‌بوونی یاسای نه‌وت وگازی فیدڕاڵی له‌سه‌ر سێكته‌ری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه، ناتوانین به شێوه‌ی ئابووریی نموونه‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كه‌رته بكه‌ین و به‌رزترین به‌رهه‌م به كه‌مترین تێچوون به‌رهه‌م بهێنین، ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه له هه‌ردوو لایه‌نی تێچوون و داهات به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: تێچوونی نه‌وت به‌رزه به هۆی (به‌رزیی نرخی ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان).
دووه‌م: داهات فرۆشی نه‌وت نزمه به هۆی (كه‌میی نرخی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان)، به هۆی نه‌بوونی یاسایه‌كی ڕوون كه مافی فرۆشتنی نه‌وت بداته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حکومەتی هەرێم ناچار بووه نه‌وته‌كه‌ی به كه‌متر له نرخی بازاڕ له بازاره‌كانی جیهاندا ساغ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووریی كوردستان و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات بووە.
گرنگترین ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ده‌رنه‌چوونی یاسای نه‌وت و گازی فیدڕاڵی ئه‌و كێشانه‌یه كه ئێستا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه له‌سه‌ر «تێچوویی به‌رهه‌مهێنان، كرێی گواستنه‌وه»، ئه‌م دوو كێشه‌یه بووەته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه نه‌توانرێت دووباره ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین. له‌مه‌دا ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردستان له ڕۆژێكدا له نێوان «400-500» هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، ئه‌وا ئه‌م ڕێژه‌یه 12%ی كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق پێكده‌هێنت، كاتێكیش ئه‌م نه‌وته نافرۆشرێت و ناچێته ناو بودجه‌ی عێراقه‌وه، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراقیش به‌و ڕێژه‌یه له داهاتی نه‌وت بۆ بودجه‌ی گشتی زیان ده‌كات.
ئێمه ئێستا له وڵاتێك ده‌ژین به خۆمان ده‌ڵێین « فیدڕاڵی و دیموكراتی»، به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا یاسایه‌كی فیدڕاڵیمان بۆ ڕێكخستنی نه‌وت و گاز نییه، هه‌ر بۆیه كاتێك خۆمان به‌راورد ده‌كه‌ین به وڵاتێكی وه‌ك ئیمارات، یان نه‌رویژ كه ئه‌وانیش دوو وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن، ده‌بینین ئه‌وان توانیویانه ژێرخانه‌كانی خۆیان دروست بكه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخ بونیاد بنێنن و، له ڕێگای داهاتی نه‌وت توانیویانه په‌ره به كه‌رته‌كانی دیکەی ئابووری بده‌ن، وه‌كو (گه‌شتیاری، كشتوكاڵ، بازرگانی، عقارات) هه‌روه‌ها توانیویانە به‌شێك له داهاتی نه‌وت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو پاشه‌كه‌وت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به یاسا ڕێك خراوه و سندووقی داهاته نه‌وتییه‌كانیان كارایه، به‌ڵام له عێراقدا كه خاوه‌نی ئه‌م سامانه سرووشتییه گهورهیهیە هێشتا هاووڵاتیان له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان بێبه‌شن.
له كۆتاییدا به گرنگی ده‌زانین، لایه‌نه‌كان و هه‌ردوو حكومه‌ت په‌له بكه‌ن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسایه‌كی تۆكمه و گونجاو بۆ نه‌وت و گاز و تێیدا ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و نه‌وه‌ی داهاتوو و پاراستنی ژینگه بكرێت و، هانی وه‌به‌رهێنان بدرێت له‌م كه‌رته به‌تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی پتڕۆكیمیاویات و به‌رهه‌مه جیاوازه‌كان كه له نه‌وتی خاو دروست ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌م كاڵا ستراتیژییه گرنگه، زۆرترین داهات بۆ وڵات به‌ده‌ست بێت.