بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە چین: 4 کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە پارێزگای سیچوان لە چین 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 23 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
دەسەڵاتدارانی خۆجێیی چین ڕایانگەیاند، كەبەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە پارێزگای سیچوان، 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 23 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "شینهوا"، بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لەم پارێزگایە، پردێک داڕما و بەشێک لە پێکهاتەکانیش زیانیان پێگەیشت.
هەروەها هەوڵەکانی تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامە و ٩٣٩ کەسیش ناوچەکەیان چۆڵکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل