بۆچی پەستانی بەرزی خوێن مەترسیدارە؟

بۆچی پەستانی بەرزی خوێن مەترسیدارە؟

  بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension، نەخۆشییەكی درێژخایەنە، تا ئێستا چارەسەری یەكجارەكی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵكو تەنیا دەتوانرێت بە ڕیجیمێكی خۆراك و بەكارهێنانی بەردەوامی دەرمان كۆنترۆڵ بكرێت. پەستانی بەرزی خوێن مەترسیدارە چونكە نیشانەیەكی ڕاستەوخۆ ودیاری نییە، هەروەها ئەگەر بە باشی كۆنترۆڵ نەكرێت ئەوا لەناكاو ئاڵۆزیی مەترسیدار لە لەشدا پەیدا دەكات و ژیان بە توندی دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە بە بكوژی هێمن Silent killer ناوزەد دەكرێت. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە ناوەوە فشار دەخاتە سەر دیواری خوێنبەرەكان و ناوپۆشەكانیان تێك دەدات، هەروەها دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەیان، لەوانەشە كار بگاتە تەقین یان دڕان و خوێنبەربوون لە بەشێكی لەشدا، بەتایبەتی دڵ، مێشك، گورچیلە، یان چاو، بە شێوەی: نۆرەی دڵ كە لەوانەیە كوشندە بێت، جەڵتەی مێشك Stroke لە ئەنجامی خوێنبەربوون لە ناو شانەكانی مێشكدا، پەككەوتنی دڵ، نەخۆشیی گورچیلە كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری پەككەوتنی گورچیلە، لەدەستدانی بینین لە ئەنجامی تەسكبوونەوە یان گیرانی خوێنبەرە وردەكانی تۆڕەی چاو، سینگەدڕە Angina یان ئازاری توندی سینگ لەبەر كەم گەیشتنی خوێن بە ماسوولكەی دڵ، هەروەها نەخۆشیی خوێنبەرەكان لە پەلەكانی سەرەوە و خوارەدا.

 

Top