دلۆڤان مەهدی چەندین گرێبەستی بۆ هاتووە
دلۆڤان مەهدی چەندین گرێبەستی بۆ هاتووە
ئەستێرەیەكی كوردی شاری زاخۆ ماوەی چوار ساڵ بەرگری لە گۆڵی یانەی وەرزشی تەلەبەی شاری بەغداد كرد، ئەم وەرزەش گرێبەستەی بە كۆتایی هێنا، لە ئێستادا ژمارەیەك لە یانەكانی بەشدار لە خولی پیشگەرانی عێراقی لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن، دلۆڤان مەهدی بەهۆی ئاست بەرزییەوە ماوەی چوار وەرزە لەگەڵ یانەیەكی شاری بەغداد بەردەوام بە ئاستی بەرزەوە دەركەوتووە، لە بارەی چوونیشی بۆ یانەیەكی دیكە دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێزی شاری زاخۆ و پێشووی یانەی تەلەبە لەم بارەیەوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: من گرێبەستەكەم بە كۆتایی هاتووە لەگەڵ یانەی تەلەبە، هەر چەندە ماوەی چوار ساڵیش لە ریزی ئەم یانەیە یاریم كردوە و ئاستی باشم پێشكەش كردووە، لە بارەی چوونی بۆ یانەی تریش گوتی" بەڵێ چەند یانەیەك داوای گرێبەستیان كردوە لەگەڵم، بەڵام تاكو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەك خۆم یەكلای نەكردۆتەوە چاوەڕوانم بۆ ئەوەی بتوانم گرێبەستێكی باش ئەنجام بدەم بۆ ئەوەی ئاستی باشتریش پێشكەش بكەم لە داهاتوو، دلۆڤان مەهدی پێشووتر گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ بووە و خزمەتی شارەكەی خۆی كردوە، بەڵام تاكو ئێستا دیار نییە كە وەرزی داهاتووش دەگەرێـتەوە ریزی یانەی زاخۆ یاخود یانەیەكی دیكەی بەشدار لە خولی پیشەگەران تاقی دەكاتەوە.
گۆران كاوە