تۆماس باخ سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی: «لە ناو جیهانێكدا كە شەڕ و تەنگژە لە بەریەكی هەڵوەشاندووە، بە هۆی ئەو یەكگرتووییەی لەسەر ئەم بۆنەیە (ئۆڵۆمپیاد) هەمانە، ئەمشەو هەموومانی پێكەوە كۆكردووەتەوە

تۆماس باخ  سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی:  «لە ناو جیهانێكدا كە شەڕ و تەنگژە لە بەریەكی هەڵوەشاندووە، بە هۆی ئەو یەكگرتووییەی لەسەر ئەم بۆنەیە (ئۆڵۆمپیاد) هەمانە، ئەمشەو هەموومانی پێكەوە كۆكردووەتەوە

 

 

 یاریزانانی 206 ناوچە لە لێژنە ئۆڵۆمپییەكان و تیمی ئۆڵۆمپیی كۆچبەرانی سەر بە لێژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی هەمووی پێكەوە كۆكردوونەتەوە، سڵاو بۆ باشترین یاریزانانی جیهان، سڵاو بۆ هەموو لێژنە ئۆڵۆمپییەكان.

هەندێك هەن، دەڵێن: ئێوە لە جیهانی ئۆڵۆمپی (لێژنە ئۆڵۆمپییەكانی جیهان) خەونتان هەیە، بەڵام لەم خەونەدا بە تەنیا نین. ئەمشەو ئەو خەوەی ئێمە بەدی هات و ڕاستییەكە هەموو بە چاوی خۆیان دەیبینن. ئۆڵۆمپییەكان لە سەرانسەری جیهان ئەوەمان پیشان دەدەن، ئاستی ئەو مەزنایەتییەمان پیشا دەدەن كە مرۆڤ لە توانایدا هەیە بیكات.

هەر بۆیە بانگەشە بۆ هەمووان دەكەم، لەگەڵ ئێمە خەو ببینن، وەك یاریزانە ئۆڵۆمپییەكانیان، ئیلهام لەو شادییە وەربگرن، كە هیچ شتێك ناتوانێت ئەو شادییەمان پێ ببەخشێت، وەرزش نەبێت، با ئێمەش بەو گیانە ئۆڵۆمپییە ئاهەنگ بگێڕین، بۆ ئەوەی بە ئاشتی پێكەوە بژین، ئەمەش بەو مانایەی مرۆڤایەتی یەك پارچەیە، بە هەموو جیاوازییەكانمانەوە یەكگرتووین، هەر لەبەر ئەم هۆكارەیە، ئەمشەو بە دڵێكی پڕ سۆزەوە، دوا لە هەموو جیهان دەكەم، لێگەڕێن با بەشادیی وەرزشەوە ئاهەنگ لەگەڵ هەموو وەرزشوانان بگێڕین. پێكەوە باوەڕمان بە داهاتوو هەبێت. لێگەڕێن با بە باشترین بەهای مرۆڤایەتیی هاوبەشمان پێكەوە ئاهەنگ بگێڕین».

 

Top