لەهێرشێكی چەکداری بۆسەر یانەیەکی وەرزشی ٨ کەس کوژران
![لەهێرشێكی چەکداری بۆسەر یانەیەکی وەرزشی ٨ کەس کوژران](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240729144105_original_24.jpg )
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر یانەیەکی وەرزشی لە کۆماری ئەفریقای باشوور، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا کەلە نێوانیاندا ژنێک هەیە.
ساباتا موگوابونێ، وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی باکووری ڕۆژئاوا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هێرشبەرە نەناسراوەکان هاتوونەتە یانەکە بۆ گەڕان بەدوای خەڵکی ناوچەی بسۆتۆ و تەقەیان لە ناوەوە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی تەقەکردنەکەدا ٨ کەس کراونەتە ئامانج، ٧ کەسیان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل