بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە هیندستان 56 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە هیندستان 56 کەس گیانیان لەدەستدا

 

لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە هیماچال پرادێش ڕوویانداوە، لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا ٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوتەی بەرپرسانی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری هیندستان، لەم ماوەیەدا 21 کەس لە بەرزاییەکەوە کەوتوونەتە خوارەوە، 18 کەس خنکاون، 8 کەس بەهۆی پێوەدانی مار و لێدانی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە، کەسێکیش بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها بەرپرسانی هیماچال پرادێش ڕایانگەیاندووە، کە نزیکەی ١٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە ویلایەتەکەدا زیانیان بەرکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە هۆشداری دراوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارانێکی بەخوڕ لە هەندێک ناوچەی ویلایەتەکەدا ببارێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top