نیکۆلاس مادۆرۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

نیکۆلاس مادۆرۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلا، ئێلڤیس ئامۆرۆس ڕایگەیاند، سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەدا.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، كە ٨٠٪ی دەنگەکان، نیکۆلاس مادۆرۆ کاندیدی بەرەی نیشتمانپەروەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بردەوە.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، مادۆرۆ بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا هەڵبژێردرا بە 51.20%ی دەنگەکان.

ئێدمۆندۆ گۆنزالێز کاندیدی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن، پلاتفۆرمی یەکگرتووی دیموکراتیک، بە 44.20%ی دەنگەکان لە پلەی دووەمدایە.

ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بە 59% ڕاگەیەندرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top