ژمارەی قوربانیانی زریان لە تایوان و فلیپین گەیشتە 42 کەس
لە ئەنجامی ئەو زریانەی کە بە ناوی "گیمی" ناسراوە لە تایوان و فلیپین، ٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی فلیپین، ژمارەی قوربانیانی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی زریانی گیمی لەم وڵاتەدا بۆ ٣٤ کەس زیادی کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە ژمارەیەک کەس بەهۆی خنکان یان کارەبا لێدان لە گەڕەکە لافاواوییەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بۆ رزگار كردنی خەڵك بەردەوامن.
هەروەها بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئەی تایوان، بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی زریانی گیمی 8 کەس لەم وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل