ژمارەی قوربانیانی زریانی بریل لە ویلایەتی تەکساس گەیشتە ٣٦ کەس

ژمارەی قوربانیانی زریانی بریل لە ویلایەتی تەکساس گەیشتە ٣٦ کەس

 

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی بریلەوە گیانیان لەدەستداوە کە بۆ یەکەمجار لە ٨ی تەمموزدا تەکساسی گرتەوە، بۆ ٣٦ کەس بەرزبووەتەوە.

ئەم زریانە لە ڕووی چڕیەوە لە پلەی یەکەمدایە.

لە هەندێک ناوچەی ویلایەتی تەکساس، بەهۆی بای بەهێز و بارانبارین کە بەهۆی زریانەکەوە دروست بووە، لافاو لە شەقامەکان دروست بووە و پچڕانی کارەباش کاریگەری لەسەر ٣ ملیۆن کەس هەبووە لە چەند ڕۆژێک لەمەوبەرەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ویلایەتەکە، بەهۆی زریانەکەوە ٩ کەس لە ناوچەی فۆرت بێند گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش لە شاری هیوستون گیانیان لەدەستداوە.

لە ئەنجومەنی ویلایەتی تەکساس کۆمیسیۆنێک پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری بێتوانایی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا لە چارەسەرکردنی پچڕانی کارەبای درێژخایەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلایت ئێر، لەدوای هاتنی زریانەکە، زیاتر لە هەزار گەشت لە دوو فڕۆکەخانەی هیوستون هەڵوەشاونەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top