نەرمین ئەلفەقێ: تەمەن تەنیا ژمارەیە

نەرمین ئەلفەقێ: تەمەن تەنیا ژمارەیە

خانمە ئەكتەری ناسراوی میسری نەرمین ئەلفەقێ لە دیمانەیەكیدا تیشكی خستە سەر چەندین لایەنی تایبەتی ژیانی خۆی و دوایین بەرهەمەكانی.

نەرمین ئاماژەی بەوەكردووە كە بنەماكان دابەش ناكرێن و دەڵێت: «من ڕەتی دەكەمەوە تەنیا لە پێناو دەركەوتن بەرهەمی هونەری پێشكەش بكەم، هەروەك چۆن ڕەتی دەكەمەوە تەنیا بۆ دڵخۆشكردنی كۆمەڵگە هاوسەرگیری بكەم و بەدوای سێبەری پیاوێكدا ناگەڕێم، بەڵام من هاوبەشێكی ڕاستەقینەم دەوێت، و پێشبینی دەكەم ئەم بابەتە بە ڕێكەوت بێت.»

نەرمین سەبارەت بە كاردانەوەی جەماوەر بۆ كارەكانی دەڵێت: «پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆم لەگەڵ خەڵكدا هەیە، لەسەر شەقام، لە ماركێت و لە شوێنەكانی بازاڕكردن پێداویستییەكانم دەكڕم و خۆم ئۆتۆمبێلەكەم لێدەخوڕم، و بە وردی گوێ لەو كەسانە دەگرم كە چاویان پێم دەكەوێت و باسی كارەكانم لەگەڵ دەكەن»،نەرمین هەروەها دەڵێت: «تەمەن تەنیا ژمارەیەكە و كات ژیانێكە كە چێژی لێ وەردەگرین و لەگەڵ گەشەكردن و پێگەیشتنمان ئەو ژیانە هەڵدەبژێرین كە لەگەڵ ئێمەدا دەگونجێت و دڵخۆشمان دەكات».

 سەبارەت بە ژیانی پیشەیی خۆی، دەڵێت: «لە قۆناغی ئێستادا من لە پێناو بووندا كار ناكەم، بەڵكو دەبێت كارێكی نوێ و باش هەبێت كە هاوسەنگیی هونەریم زیاد بكات، سەبارەت بە پرۆسەی هاوسەرگیری من بەدوای سێبەری پیاودا ناگەڕێم، بەڵكو پێم باشە بە تەنیا بژیم تا ئەو كەسە دەدۆزمەوە كە بتوانم ئەو تەمەنەی ماومە لەگەڵیدا بەسەر بەرم، بڕیاری هاوسەرگیرییش بە ڕێكەوت بەبێ ڕێكخستن دێت، كاتێك كەسێك كە خەونی پێوە دەبینم و بە جۆرێك پیاو بێت و متمانەی بەخۆی هەبێت و ڕێز لە ئافرەت دەگرێت و قەدری دەزانێت، پشت و پشتیوانم بێت، بێگومان ڕەتی ناكەمەوە».

Top