لە ئەمریكا كورتە فیلمی (پەیكەر) سێ خەڵاتی بەدەستهێنا
کورتە فیلمی (پەیکەر ) لە دوای بەشداریکردنی لە فیستیڤاڵی هونەرە جوانەکان لە کۆلێژی کۆمەڵایەتی سۆمەرسێت لە وڵاتی ئەمریکا لە ولایەتی(Kentucky)لە کۆی پێنج خەلاتی فیستیڤاڵ سێ خەڵاتی بەدەستهێنا .
خەڵاتی باشترین وێنەگرتن و خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن دادوەرانەوە هەروەها خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن بینەرانەوە پێشکەش بە کورتە فیلمی پەیکەر کرا .
کورتە فیلمی پەیکەر زیاتر لە ٢٠ فیستیڤالی نێودەولەتی بەشداری کردووە و تا ئێستا خاوەنی چوار خەلاتی نێودەولەتییە و خاوەنی خەلاتێکی ناوخۆیە .
ئەم فیلمە بەرهەمی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگە و كۆمپانیای(Mithra Production)لایەنی جێبەجێكاری ئەم كارە هونەرییەیە,فیلمەكە لە سیناریۆ و دەرهێنانی بڕوا كامل عەتارە و هەریەك لە سۆما باپیر و ڕامان عەلی و ئاریاس بڕوا لە فیلمەكەدا بەشدارن و ئارژین واحید كاری وێنەگرتنی ئەنجامداوە,هەروەها ژمارەیەك پێشمەرگە بەشدارییان لە فیلمەكەدا كردووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی