حەسەن شەریف بەرهەمێكی بڵاوكردەوە كە بۆ 36 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

حەسەن شەریف بەرهەمێكی بڵاوكردەوە كە بۆ 36 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە یاریگای یانەی دهۆك لە دەستپێكی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق لەگەڵ هونەرمەندی عێراقی (حوسام رەسام) گۆرانی پێشكەش كرد,لە ئێستادا هونەرمەند(حەسەن شەریف) گۆرانییەكی بڵاوكردەوە كە مێلۆدییەكەی بۆ نزیكەی 36 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

هونەرمەندی دیاری كورد (حەسەن شەریف) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی بەناوی(دەروێشو) بە شێوەی دەنگ بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو ئەم بەرهەمە بۆ ساڵی 1988 دەگەڕێتەوە,هەروەها هونەرمەند(جەمال ئامێدی)تێكستەكەی نووسیوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top