ســــەرکـــەوتــنـــی پــــارتـــی ،گەرەنتیی پاراستنی کوردستانە...

ســــەرکـــەوتــنـــی پــــارتـــی ،گەرەنتیی پاراستنی کوردستانە...

پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان،
پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
ئەم جارەشیان ئاسۆی سەرکەوتنێکی گەورە دیارە، خەلکی کوردستان حەکیمی ویژدانی خۆیان دەبن و بەدەنگەکانیان پێناسەی سەنگ وشکۆی پارتی دەکەنەوە،خەمی گەورە بەحزبی گەورە دەسپێرن ،
پارتی لەژیانی سیاسیدا خاوەنی ئەزموون وحوکمڕانییەکی دەوڵەمەندە دەسکەوتی زۆر گەورەی بۆ کوردستانیان بەدەست ھێناوە ،ئەمەش وادەکات کوردستانیان ویژدانی خۆیان ئاسوودە بکەن ،و پاداشتی رابردووی پر لەسەروەری پارتی بکەن ،
بە دلنیایەوە تا خەلکی کوردستان پشتگیری لەپارتی بکات ، ھیچ ھێزێک ناتوانێت پارتی بچەمێنێت، رابردوو سەڵماندی پارتی بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستانی پاراستوە، بۆ گەرەنتی پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لەھەمووکات پێویست تر پێویستیمان بەھەبوونی پارتی ھەیە ،
چونکە پارتی قەڵغانی پاراستنی مافەکانی خەلکی کوردستانە، ھەڵگری ئالاو ناسنامەو سەروەرییە نەتەوەییەکانە ،کوردستانیان ئەورۆژەنەیان لەبیر ماوە چۆن لەکاتی چارەنووسازدا بەتەنھا پارتی لەھێلی پێشەوەی بەرگری مایەوە، ئامادەبووە بۆ پاراستنی( خاک -میللەت )قوربانی بدات ‌، داستانەکانی (پردێ -سحێلا)شەھیدی راستیەکانن، ھەر ئەمەش وای کردوەلەلایەن ناحەزانی دۆزی کورد زۆرترین دژایەتی بکرێت،
بۆیەش لە پێناو داھاتووێکی باشترو وڵاتێکی ئارام وخۆشگوزەران خەلکی کوردستان پارتێکی بەھێز ھەڵدەبژێرن ....

Top