زەرورەتە سنورێک بۆ ئاژاوەگێری و کردە تیرۆرستیەکانی پەکەکە دابنرێت.

زەرورەتە سنورێک بۆ ئاژاوەگێری و کردە تیرۆرستیەکانی پەکەکە دابنرێت.

احمد گلی

« پەکەکە» کەلەسالی «١٩٧٨» دامەزرا یەکەم رووبەروبوونەوەی لەگەڵ ھۆزە کوردەکانی ناوچەی حیلوانی سەربەپارێزگای «ئورفا» دەست پێکرد، لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە ئەم ڕاستیە دەرکەوت «پەکەکە» پرۆژەیەکە بۆ سرینەوەی نەتەوەی کورد و ئامانج لەدامەزراندی ئەم حزبە، دژایەتی کردنی کورد و بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانە، نەک حزبێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئاشتی خواز و ھەوڵی بەدەست ھێنانی مافەکانی کورد بدات لە باکور.

«پەکەکە» چەندین ساڵە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەک بۆ ئاژاوە گێری و کردەوە تیرۆستیەکانی بەکاردێنێ و بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ نەتەوەی کورد لە ھەرچوار پارچە، دژی عەشیرەتە کوردیەکانی باکوری کوردستان و حزبە کوردیەکانی باشور و رۆژئاوا و رۆژ ھەڵات وەستاوەتەوە و بۆ ھەرسێ دەوڵەتی داگیرکەر حزبی دامەزراندووە، پەیوەندیەکی توندوو تۆڵی لەگەڵ نەیار و دوژمنانی کورد ھەیە و بوون بەداردەستیان، دژی ھەموو ھەنگاوێکی پەرەو پێش چونی نەتەوەی کوردە و بێ وچان کاردەکەن کورد لەھیچ پارچەیەک ھەنگاو نەنێت !
لەھەمان کاتدا لەماوەی دامەزراندی ئەم حزبە،
نەیان توانیوە بستێ خاکی باکور ئازاد بکەن و
رێگەش نادەن لە باکور کوردستان ھیچ حزب و رێکخراوێکی کوردی بێتە ئاراوە و داکۆکی لەمافە رەواکانی نەتەوەی کورد بکات!

لەئێستەدا فۆکسی ئەم حزبە تیرۆرستیە لەسەر باشوری کوردستانە کە ھەرێمێکی ئازادوو سەربەخۆ و دەستوری و یاساییە و ھیچ پێویستیەکی بە حزبێ وەک پەکەکە نیە، سەرەڕای ئەوەی سەدان گوندی باشوریان داگیر کردووە زەرەرو زیانێکی بێشوماریان بەخەڵکی ناوچە سنوریەکان گەیاندووە، بەڵام جەنابی «سەرۆک مسعود بارزانی» شەری کوردی دژی کورد حەرام کردوە و چاوپۆشیان لێکراوە و بێدەنگی ھەڵبژردراوە، «پەکەکە» ئەم ھەلەی قۆستۆتەوە و بەدەر لەداگیرکاری و شەرانگێزی و تیرۆر کردن و بوون بە ئەڵقە لەگوێی نەیار و دوژمنانی کورد، لەئێستادا بوون بەھەرەشەی جدی لەسەر هەرێمی کوردستان ئەم میللەتی کورد !

ئەگەر چی تورکی داگیرکەر دارەکانمان دەبڕێتەوە بەڵام گومان لەوەدا نیە کە کلکی تەورەکە لەخۆمانە و بووە بەداردەستی تورک،ئەگەر پەکەکە نەبێت تورکیا بە چی بیانوویەک سەرباز دەھێنێتە باشوری کوردستان؟
ئەگەر پەکەکە نەبێت تورکیا چ بیانوویەکی ھەیە تاکوو دارەکانمان ببڕیت و سروشتمان وێران بکات و ڕۆژانە گوندە سنوریەکان بۆمباران بکات.
تورکیا دەبێ ھەرگیز ڕێگا نەدا پەکەکە ھیچی لێبیت،ئەگەر پەکەکە نەمێنێت شەرعەتی پەلاماری تورکیا بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوا کۆتایی دێت.

زەرورەتە (حکومەتی ھەرێم و حزبە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان) سنورێک بۆ ئەم ئاژاوەگێری دەست درێژی و شەرانگێزی و کردە تیرۆرستیانەی «پەکەکە» دابنێت، چونکە نەھجی «پەکەکە» سرینەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردە.

Top