ئامۆژگاری بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی جلوبەرگ دوای شۆردن

ئامۆژگاری بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی جلوبەرگ دوای شۆردن

هەرچەندە پێش شۆردنی جلوبەرگ پێویستە دڵنیا بیت لەوەی كە ئامێری جلشۆردنەكەت پاك و خاوێنە، بەڵام ئەگەر هەستت كرد دوای شۆردن، جلەكانت بۆنێكی ناخۆشی لێ دێت، دەتوانیت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بەكار بهێنیت:

 ئەگەر جلە پیسەكانت لە ناو سەبەتەیەكی داخراودا بەجێ بهێڵیت، بەبێ ئەوەی هەوا بەناویدا تێپەڕێت، بەكتریا خێراتر لەسەریان گەشە دەكات و بۆنێكی ناخۆشی لێ دەكەوێتەوە، كە لابردنی ئەستەمە.

 هەر پارچە جلێك لە ناوەوە بۆ دەرەوە بگۆڕە پێش ئەوەی لەناو ئامێری جلشۆردا بیشۆیت.

 ئامێری جلشۆرەكەت بپشكنە و بزانە پاككەرەوەی تێدا كۆبووەتەوە؟، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی بۆنێكی ناخۆش، لەم چوارچێوەیەدا دەتوانیت پاككەرەوە كەم بكەیتەوە بە بەكارهێنانی ئامێری جلشۆر بە بەتاڵی، جگە لەوەش باشترە دەرگای ئامێری جلشۆر لەكاتی بەكارنەهێنانیدا بە كراوەیی بهێڵدرێتەوە.

 ئامێری جلشۆردن پڕ مەكە لە جلوبەرگ، ئەگەرنا ئەو مادانەی كە دەبنە هۆی بۆنی نەخوازراو بە باشی ناشۆرێن و پاك نابنەوە.

Top