ئاگر لە باڵەخانەیەکی شاری مۆسکۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
![ئاگر لە باڵەخانەیەکی شاری مۆسکۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240625133623_original_20.jpg )
بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە مۆسکۆ؛ ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە کە دوێنێ لە باڵەخانەیەکی شاری مۆسکۆ کەوتەوە، بەردەوامە.
ئاگرەکە لە نهۆمی پێنجەمی بیناکە دەستیپێکردووە و دواتر بۆ نهۆمەکانی دیکەش بڵاوبووەتەوە.
دەگوترا کە بەستنەوەی نادروستی کێبڵی کارەبا دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل