تونس فڕۆکەیەکی هەڵگری هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە نارد

تونس فڕۆکەیەکی هەڵگری هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە نارد

 

ئەو فڕۆکەیەی کە هاوکارییە مرۆییەکانی حکومەتی تونسی هەڵگرتبوو بۆ کەرتی غەززە، بەرەو میسر فڕی.

ئەم فڕۆکەیە کە ١٤ تەن دەرمان و خۆراکی هەڵگرتبوو، پایتەختی تونسی جێهێشت و بەرەو میسر بەڕێکەوت.

ڕاوێژکاری سەرۆکی تونس بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە جەختی لە ئیرادەی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ بەردەوام بوون لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین و ناردنی هاوکاری بۆ غەززە.

پێشتر تونس 12 تۆن دەرمان و خۆراکی بە فڕۆکەیەکەوە ڕەوانەی میسر کردبوو بۆ دابەشکردنی بەسەر غەززەدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top