نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی فریاگوزاری لە غەززە کوژراون

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی فریاگوزاری لە غەززە کوژراون

 

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی فریاگوزاری لە غەززە کوژراون.

یاسمینا گوئردا، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی فریاگوزاری لە غەززە کوژراون. هەروەها بۆ هیچ کەسێک ناوچەیەکی سەلامەت نییە.

گوئردا دەریدەبڕێت: دۆخی غەززە ئەوەندە خراپە کە بە هەژمار و ئامار ناپێورێت. خەڵکێکی زۆر ئاوارەن و ناتوانن خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوون و تەندروستی و پێداویستییەکانی دیکە دابین بکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە غەززە شاهیدی  ناخۆشترین چیرۆکی شەڕ و نەهامەتی بووم کە تا کۆتایی ژیانم  ئازارم دەدات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top