نێچيرڤان بارزانى،‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەريی عێراق، کۆبووەوە.

نێچيرڤان بارزانى،‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەريی عێراق، کۆبووەوە.

له‌ درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى،‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەريی عێراق، کۆبووەوە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق به‌گشتى گۆڕييه‌وه‌ و گرنگيی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی كێشه‌كانى وڵاتدا، به‌تايبه‌تيش كێشه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران."

وەکو لە راگەیێندراوەکە دا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيى رۆڵی ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دادپەروەری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندی و سەقامگیريی وڵات بکات.

هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ "به‌ڕێزيان سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى ئه‌نجوومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق له‌ پشتگيرى و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ستايشى كار و رۆڵى كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقى كرد. هه‌روه‌ها داواى كرد ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى رۆڵى خۆى له‌ دابينكردنى ماف و شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت."

لای خۆیەوە، فایەق زێدان "جەختی لەسەر گرنگيی سەروەريی یاسا لە چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەكان کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هەمیشە هەوڵ دەدات فاکتەرێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە جیاوازەکان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان."

Top