ئەمریکا و ڕووسیا داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کرد گەشت بۆ لوبنان نەکەن

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ڕووسیا هاووڵاتییانیان لە گەشتکردن بۆ لوبنان ئاگادار کردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کرد کە نیشتەجێی لوبنانن ، نەچنە باشووری لوبنان (سنوری ئیسرائیل)، هێڵی سنووری نێوان لوبنان و سوریا، یان کەمپەکانی پەنابەران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: كە ژینگەی ئەمنی ئاڵۆزە و دەتوانێت بە خێرایی لوبنان بگۆڕێت.
هەروەها ئەلێکساندەر ڕوداکۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە بەیروت لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی "ڕووسیا ٢٤" ڕایگەیاند: باڵیۆزخانەکە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ڕووسیا دەکات کە ئەگەر بتوانن گەشتەکەیان بۆ لوبنان لە ئێستادا دوابخەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هاووڵاتیانی ڕووسی نیشتەجێی لوبنان.
پێشتر مەقدۆنیا، کەنەدا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا داوایان لە هاووڵاتیانیان کردبوو لوبنان بەجێبهێڵن.
لە ٢١ی حوزەیران، کوێت داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کرد نەچنە لوبنان.
گوڵان: سەردار خەلیل