خانزاد ئەنجامەكانی دڵخۆشكەربوو
خانزاد ئەنجامەكانی دڵخۆشكەربوو
بە سەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی عێراقی و بەبەشداری دوازدە یانەی شارەكانی عێراقی لە شاری سەماوەی باشوری عێراقی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ كوڕو كچە یاریزانانی یانەی خانزادی شاری هەولێری پایتەختی كوردستان بەشداریان كرد لە پاڵەوانێتی یانەكانی عێراقی، لەم یارییەشدا یاریزانان شاری هەولێر توانیان بە ئاست و ئەنجام نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی شاری هەولێر بكەن و یانەی خانزاد پلەی یەكەمی دووەمی بەدەستهێنا لە ئاستی عێراقی لە ئاستەكانی تەمەنیش كە لە تەمەنەكانی (6-8-10-12-14) ساڵی لە ئاستی تاك كوڕوكچەكانی خانزاد توانیان پشكی شێریان بەدەست هێنا و ئەنجامەكانیان دڵخۆشكەر بوو، لەم بارەشەوە دیار حەمە ساڵح ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یانەكەمان بەشداری پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەكانی عێراقی كرد لە شاری سەماوە كچ و كوڕە یاریزانەكانی پایتەختی كوردستان توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، ئێمە هەر لەسەرەتاوە بۆ ئەنجامی شایستە بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەمان كردبوو و ئاستی یاریزانەكانمان یەكجار بەرز بوو، خۆشبەختانەش توانیمان پلەی یەكەمی دووبارە بەدەست بهێنین و ئەنجامێكی شایستە لە سەر ئاستی عێراقی بۆ یانەكەمان تۆماربكەین، سەرۆكی یانەكە و كارگێڕیی تیپەكەش هاوكارێكی باشی یانەكەن بۆ ئەوەی ئەنجامەكان هەر بەم بەرزییە بمێنێتەوە، سوپاسی خانەوادەی یاریزانانیش دەكەین بۆ پشتگیری كردنی رۆڵەكانیان. هەوڵدەدەین بۆ پاڵەوانێتیەكانی ئایندە بتوانین ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی لە سەر ئاستی دەرەوەش بتوانین درێژە بە ئەنجامە باشەكانمان بدەین، یانەكەشمان توانی پلەی یەكەمی كچان و دووەمی پێشكەوتوان بەدەست بهێنێت.