پێشمەرگەی سلێمانی ئامانجی گەورەی هەیە
پێشمەرگەی سلێمانی ئامانجی گەورەی هەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەشدار لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی ئەم وەرزە بە پێكهاتەیەكی بەهێز و پڕ لە یاریزانی ئەستێرە و بە ستافێكی ڕاهێنەری كوردی بەشداری یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە نایابەكانی عێراقی دەكەن، یانەكە بۆ ئەمساڵ كەمپێكی مەشقی بەهێزی لە شاری هەولێر و سلێمانی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن كێبڕكێ یانەكانی تری بەشدار لە خولەكە بكەن، كارگێڕیی یانەكە بە بەهێزكردنی پێكهاتەی یانەكەی گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەری غانی و كۆتدیڤوار مۆركردوە ئەوانیش هەریەك لە یاریزانان(محەمەد عەباس غانی و ڤیڤیان لاسی كۆتدیڤواری و نورولاسی لە ووڵاتی غانا) جگە لەمەش یاریزانانی یانەكە بەردەوام لە مەشقدان بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەكانیان لەم وەرزە دڵخۆشكەر بێت و تیپەكە بگەینە ریزی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی، وەرزی ڕابردووش پێشمەرگەی سلێمانی هەوڵەكانی بێ سوود بوو لە گەیشتن بۆ ریزی یانە گەورەكان ئەم وەرزە هەموو هەولێكیان گەیشتنە بەم خەونە.