كوردێكی هەولێر لە ئەڵمانیا دەدروشێتەوە
كوردێكی هەولێر لە ئەڵمانیا دەدروشێتەوە
هیمداد نوری یاریزانی تایكواندۆی شاری هەولێر و یەكێك لە یاریزانە بەتواناكان لە سەر ئاستی عێراق، ماوەی چەند سالێكە لە ووڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە سەرەڕای تاراوگەیی، بەڵام دەست بەرداری خولیای یاری كردنی لەم وەرزشە نەبووە و بەردەوام سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بووە بۆ ئەوەی بتوانێ بەشداری كێبڕكێ و پاڵەوانێتیەكانی ووڵاتی ئەڵمانیا بكات، هیمداد لە سەر ئاستی ووڵاتانیش لە پاڵەوانێتیەكانی كۆڕپا و ئەندەنوسیا و پۆڵەندا و ئەڵمانیا چەندین ئەنجامی بەرچاوی بۆ خۆی و كوردستان بەدەست هێناوە وەكو كوڕە كوردێكی شاری هەولێر و هەرێمی كوردستان، دوایشن بەشداری كردنیشی لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی نیو ستایل بایرن ئۆپن بەشداری كرد و توانی پلەی چوارەم لە سەر ئاستی چەندین یاریزانی ئاست بەرز لە كێشی 80كگم بەدەست بهێنێـت، لەم بارەشەوە هیمداد نوری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم پاڵەوانێتیە پاڵەوانێتێكی نێودەوڵەتی بوو بۆ یاری تایكواندۆ منیش وەكو كوردێكی دانیشتووی ووڵاتی ئەڵمانیا بەشداریم كردو توانیم لە سەر ئاستی چەندین یاریزانی بەشداربووی ووڵاتانی ئەوروپا پلەی چوارەم بەدەست بهێنم و ببمە خاوەنی مەدالیا، وەكو ڕاهێنەریش وەكو كوردستان سەدان یاریزان لە سەر دەستی من بووینە یاریزان و خاوەن ئەنجامی شایستەن، بەهیوای ئەوەم بتوانم لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو ئەنجامی گەورەتر بەدەست بهێنم. جگە لەوەش ئێستا خەریكی مەشقدانەوە لە هۆڵەكانی ووڵاتی ئەڵمانیا.
كارزان كانەبی