هەولێر میوانداری نەفتی میسان دەكات
خولی ئەستێرەكانی عێراق
هەولێر میوانداری نەفتی میسان دەكات
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی گەڕی 33ی خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی هەولێر لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی نەفتی میسان دەكات، ئەم یارییە لە كاتژمێر 45و4ئێوارە بەرێوەدەچێت، یاریزانانی هەولێر لەم یارییە دەبێت سەركەوتن بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی لە ناوچەی دابەزین ڕزگاریان بێت، هەر چەندە هەولێر پێنج یاری ماوە ، یارییەكانی هەستیارن چاویان لە مانەوەیە لە خولەكە، بۆ یارییەكەی ئەمڕۆش ئامادەكاری پێویستیان كردوە هەر چەندە كاتەی زووە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما، بەڵام هەولێرە بۆ ئەم یارییە سورە لە سەر بەدەست هێنانی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكە بە پشت بە ستن بە یاریگا و هاندەرانی یانەكەی، نەفتی میسانیش چاوی لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باشە.لە شاری بەغداشهەردوو یانەی دهۆك و تەلەبە رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە ئامادەكار پێویستیان ئەنجامداوە. لە شاری زاخۆش هەردوو یانەی شورتە و زاخۆ لە یارییەكی بەهێز بەیەك دەگەن.