(مەلیک) ەکەی هەولێر توانی ببێتە مەلیکی یانەکانی عێراق

(مەلیک) ەکەی هەولێر توانی ببێتە مەلیکی یانەکانی عێراق

(مەلیک) ەکەی هەولێر توانی ببێتە مەلیکی یانەکانی عێراق
دوای تەواو بوونی پاڵەوانێتیی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی تەمەنەکانی عێراق (لە کوڕو لە کچ)،  یەکشەممە  کۆتایی هات بە پاڵەوانێتیی ئاستی تەمەنەکان و یانەکانی عێراق، کە لە شاری سەماوە (موسەننا) ئەنجامدراو چوار ڕۆژی خایاند.
ئەنجامەكان بةم شيَوةية بوو.
١. لە پێشبڕکێی یانەکانی عیراقدا، یانەی (مەلیک) توانی (بە کۆکردنەوەی 17.5 خاڵ) پلەی یەکەم بەدەست بێنێ لەسەر ئاستی هەموو یانەکانی عێراق و کاس و مەدالیە زێڕەکان مسۆگەر بکات، لە کاتێکدا پلەی دووەم یانەی (خانزاد) و پلەی سێیەم یانەی (قيثارة) بەدەستیان هێناوە. پیرۆزباییان لێدەکەین، سەرکەوتوو بن.
٢. لە ئاستی تەمەنەکان هەموو ئەو (١٣) یاریزانەی مەلیک کە بەشداریان کرد توانیان سەرکەون بۆ قۆناغی کۆتایی هەڵبژاردن.
٣. لەسەر ئاستی بۆردی شەترەنجی پاڵەوانێتیی یانەکان (کە لە پێنج بۆرد پێکهاتووە)، لە چوار بۆرد دا (بۆردی ٢، ٣، ٤، ٥) یانەی مەلیک پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
جێی شانازی و دڵخۆشیەکی زۆرە کە ئەم یانەیە هەر لە یەکەم ساڵی دامەزراندنیدا ئەو ئەنجامە گەورەیەی تۆمار کردوو خستیە سەر ئەو ئەنجام و دەسکەوتانەی کە لەماوەی ڕابردوو دا بەدەستی هێناون.
ناوی ١٣ یاریزانە سەرکەوتووەکەی یانەی مەلیک:
کوڕان:
چیا سمیر أنور/ ٦ ساڵی
احمد سۆران ئازاد/ ٦ ساڵی
ڕەهەند ئاودێرعبدالله/ ٨ ساڵی (سلێمانی)
ئایدیا ئاودێرعبدالله/ ١٠ ساڵی (سلێمانی)
داهێن سۆران ئازاد/ ١٢ ساڵی
لاوین محمد طاهر/ ١٤ ساڵی
کچان:
سۆلین سۆران ئازاد/ ٨ ساڵی
کانی رەوەز طيب/ ١٠ ساڵی
شاریا سمیر انور/ ١٠ ساڵی
ژەنین نەسرەو مصطفى/ ١٢ ساڵی
ڕاز ڕەوەز طيب/ ١٢ ساڵی
سەلار سمیر أنور/ ١٢ ساڵی
لارە سمیر أنور/ ١٤ ساڵی

Top