جۆغەن و جۆینە بۆ كوتینی دەغڵودان

جۆغەن و جۆینە بۆ كوتینی دەغڵودان

ئێستا سەرووبەندی دروێنەی دەغڵودانە، كە زیاتر بە ئامێرەكانی دەڕاسە و لە هەندێ شوێن كە دەڕاسەكان ناتوانن پێی بگەن وەك ناوچە شاخاوییە و دۆڵە و بوونی زەویەكی هەوراز و نشێو، بە دەست و داس دەغڵەكان دروێنە دەكرێت، دواتر دەبێ ئەو دەغڵودانە چێ بكرێت، ئەویش هەر بە ئامێرەكان بۆ سوودوەرگرتن لە دانەوێلەكان بۆ خواردن و بەكارهێنانەكانی دیكە، جاران كەرەستە پێشكەوتووەكان نەبوون، بەڵكو جووتیاران پەنایان بۆ ڕێگەی تایبەت بردووە، لەوانە ئەو شێوە هەڵكۆڵینەی كە پێی دەگوترێ، (جۆغەن، یان جۆینە) یەك لە هۆكارەكانی، بۆ ئیشی ڕۆژانە، وەكو كوتینی دەغڵودان و دانەوێڵە، گرتنی ڕۆنی ڕوك و گژوگیای دەرمانی، بەگشتی جۆینە، نزیكەی بیست بۆ بیست و دوو جوری هەیە، كە هەركامیان بۆ ئاماژەیەكی دیاری كراو بەكار هاتووە، ئەم جۆرە جۆینەی لەم وێنەیەدا هەیە، ئاماژەیە بۆ بوونی گۆڕستان و هاوكات خۆشی نەخشەی گۆڕستانەكەیە، جگە لەوەش تەمەنی كەسەكان دیاری كراوە، پێدەچێ گۆڕستانێكی خێزانی بوو بێت كە بە چەند شێوەیەك نێژراون، مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشكانییەكان و لە هەندێك بەشی كوردستان لۆلۆییەكانیش ئەم ئاماژەیان بەكار هێناوە.

 

Top