یانەی قەڵادزێ دەستی بە جموجۆڵ كرد
یانەی قەڵادزێ دەستی بە جموجۆڵ كرد
بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی بۆ وەرزی تازەی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی قەڵادزی َ دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردبۆ ئەوەی بتوانێ پلانێكی تۆكمە دابنێ بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بە بەهێزی بگەرێتەوە ریزی یانە پلە یەكەكان و ئامانجی یانەكە گەیشتنە بە ریزی یانە پلە نایابەكان، وەرزی ڕابردوو یانەكە نەیتوانی بگاتە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، بەڵام ئەم وەرزە كارگێڕیی یانەكە لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەكاری كردوە بۆ ئەوەی تیپێكی بەهێز دروست بكات بۆ ئەوەی بتوانێ كێبڕكێ سەرجەم یانە بەشداربووەكانی كوردستان بكەن، بۆ بەهێزكردنی تیپەكەش كارگێڕیی یانەكە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ كاپتن هێور مستەفای ڕاهێنەری پێشووی یانەی برایەتی مۆركرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەكە بكات لە یارییەكانی وەرزی نوێ خولی پلە یەكەكانی كوردستان، كە بڕیارە یارییەكانی لە دوای وەرزی نوێ خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بەرێوەبچێت، قەڵادزێ دەیەوێ لە سەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە خۆی بگەینێتە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان كە چەند ساڵە یانەكە هیوای بۆ دەخوازێ، یانەكەش پلانی هەیە گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بەهێز بباتە ریزی یانەكەی بۆ ئەوەی بتوانێ تیپێكی بەهێز دروست بكەن .