ژمارەیەك كەسایەتی وەرزشی خەڵات كران
ژمارەیەك كەسایەتی وەرزشی خەڵات كران
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە باخچەی زانكۆی جیهان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشیی تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی زانكۆی جیهانی خەڵات كرد بە بۆنەی بەدەست هێنانی پلەی دووەمی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان وەكو نوێنەری پارێزگای هەولێر، لە سەرەتای دەستپێكی مەڕاسیمەكە دكتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی زانكۆكانی جیهان ڕایگەیاند بڕوای تەواومان بە زانستی وەرزش هەیە، وەرزش ڕۆڵێكی كارای هەیە لە ژیانی مرۆڤ و هەوڵبدەین بیكەینە ستاندارتی جیهانی و بۆ ئەوەی گرنگی بە سەرجەم یارییەكان بدەین، هەوڵیش دەدەین تیپەكەمان بكەینە تیپێكی بەهێز لە كوردستان و عێراق وەرزش پێداوستێكی گرنگی ژیانە مرۆڤ پێویستی بە وەرزشە، گوتیشی لە سەرهەموومان پێویستە وەرزش پێشبخەین، چونكە وەرزش زانستە و هونەرە و سوپاسی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش دەكەین كە ساڵانە خول و پاڵەوانێتی بۆ یانەكان دەكاتەوە. دواتریش تاریق عەبدول رەحمان سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە وتارێكدا گوتی" ئەم ساڵ چەندین كەرنەڤاڵمان ئەنجام داوە و هاتووین بۆ پیرۆزبایی لە دەستەی گشتی یانەی زانكۆی جیهان، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ساڵانە چەندین خولی جۆراوجۆر دەكاتەوە بۆ ئاستەكانی تەمەن بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و ئەو برادەرانەی پاڵپشتیمان دەكەن لە بواری وەرزش بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر چاڵاكی بكەینەوە، لە دەستەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە ماوەی ئەو سێ ساڵە كە خولی جۆراوجۆرمان ئەنجامداوە و توانیومانە كاری باش پێشكەش بكەین بە جهودی هەموو لایەك كاری باشتر بكەین، گوتیشی " ئەم ساڵ بڕیار بوو جامی هەرێمەكان بەرێوەببەین لە كوردستان 16 تیپ سەركەوت بۆ پاڵەوانێتیەكە، بەڵام دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو و ئاشنایان بكەین بە شوێنەكانی كوردستان و زانكۆی جیهانیش یەكێكە لە شوێنە ڕۆشنبیرییە، داوكارین لەسەرۆكی یانەكە هاوكاری باشتری یانەكەی بكات بۆ ئەوەی بتوانن هەنگاوی باشتر ببڕن لە داهاتوو، دواتریش مەدالیای پلەی دووەم بەسەر یاریزانانی یانەی زانكۆی جیهان دابەشكرا لە بەرامبەر سەركەوتنیان بۆ خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، لە مەڕاسیمەكەشدا یانەی زانكۆی جیهان بیست كەسایەتی وەرزشی خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا لەبەرامبەر ڕۆڵ گێڕانیان لە خزمەت كردنی سێكتەری وەرزشی لە پارێزگای هەولێر.