پاشای بەلجیکا بە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕازی بوو.
سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا دەستی لەکارکێشایەوە
سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا ئەلێکساندەر دی کرۆ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: کە دەستلەکارکێشانەوەکەی لەلایەن پاشای ئەم وڵاتە قبوڵکراوە.
دی کرۆ لەم پەیامەدا نووسیویەتی: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نائومێدکەر بوون و من بەرپرسیارێتییەکە قبوڵ دەکەم.
هاوکات لەگەڵ ئەم پەیامە، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا وێنەی دیدارەکەی لەگەڵ پاشای ئەم وڵاتە بڵاوکردەوە.
دوێنێ لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی بەلجیکا، پارتی لیبراڵ و دیموکراتەکانی فلاندەری بە سەرۆکایەتی ئەلێکساندەر دی کرۆ شكستی هێنا.
گوڵان: سەردار خەلیل