باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: دەستخۆشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌م بۆ پابەندبوونیان بە پرۆسەی دیموکراسی

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق:  دەستخۆشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌م  بۆ پابەندبوونیان بە پرۆسەی دیموکراسی

بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پارتە سیاسییەکان دەکات.

دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پارتە سیاسییەکان دەکات لە 18 و20ـی تشرینی یەکەم، دەشڵێت: کارمەندانی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق، چاودێری دەنگدانیان لە بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کرد، هاوکات دەستخۆشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پابەندبوونیان بە پرۆسەی دیموکراسی.

ئەلینا ئاماژەی بەوە کردووە کە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بە هەبوونی ئالەنگاری بەردەم خوێندنەوەی پەنجەمۆر لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کردووەم دەڵێت: هانی کۆمیسیۆن دەدەین ئەو پرسە چارەسەر بکات پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2025.

ئەلینا رۆمانۆوسکی گوتی: حکوومەت بەبێ دواکەوتن پێک بهێنن، پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕێگا بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆش دەکات کە دام و دەزگا دیموکراسییەکانی بەهێز بکات و مافەکانی مرۆڤ بەرەو پێش ببات و برەو بە گەشەپێدانی ئابووری بدات و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان پتەو بکات.

Top