کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەك بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی هەموو سەرنشینەکان

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەك بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی هەموو سەرنشینەکان

 

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەندەنوسیا چوار كەس گیانیان لەدەستدا.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەندەنوسیا بڵاویان کردەوە، کە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە پارێزگای "گۆرۆنتالۆ" سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەم فڕۆکەیە سەر بە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ناوخۆیی بوو بە ناوی "سام ئایر" کە لە کاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی پانۆا تووشی ڕووداوێک بوو.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، هەر چوار سەرنشینی ئەم فڕۆکەیە (فڕۆکەوان، هاوفڕۆکەوان، ئەندازیاری فڕین و سەرنشینێک) گیانیان لەدەستداوە.

هەروەهاهۆکاری ڕووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top