حزبوڵڵا لوبنان: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی مان لە باشووری لوبنان خستە خوارەوە
حزبوڵڵا لوبنان، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە جۆری "هێرمێس ٤٥٠"ی لە ئاسمانی باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بۆ پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئازا و شەرەفمەندانەی و بۆ بەرگری کردن لە لوبنان و گەلی ئەو وڵاتە، کاتژمێر ٠٥:٤٠ پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢/10/٢٠٢٤، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرمێس ٤٥٠ لە ئاسمانی شارۆچکەی جەبشیت بە مووشەکی سەرزەوی بۆ ئاسمان خرایە خوارەوە.
حزبوڵڵا لە بەیاننامەی داهاتووی خۆیدا ڕایگەیاند، شەڕڤانانی بەرخۆدان بە مووشەکێکی سەرزەوی بۆ ئاسمان هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرمێس ٤٥٠ی دیکە لە ناوچەی ئەلئەقلیم و ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ناچار بووە لە ئاسمانی ناوچەکە هەڵبێت.
حزبوڵڵا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا ٢٩ ئۆپەراسیۆنی دژی سوپای ئیسرائیل ئەنجامداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل