مەشقی گورگی دەریایی-1ی هێزی دەریایی تورکیا دەستیپێكرد
مانۆڕی گورگی دەریایی-1 کە بە ئامانجی باشترکردنی توانای فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی هێزی دەریایی تورکیا بەڕێوەدەچێت، هێشتا بەردەوامە.
مانۆڕەکە لە دەریای ڕەش و دەریای ئیجە و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە نێوان ٢١ بۆ ٢٥ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا وێنەی ئەم مانۆڕەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە.
لە چوارچێوەی یەکەم ڕۆژی مەشقەکەدا، مووشەکی ڕێنماییکراوی ڕووکار بۆ ئاسمان لە فرێگاتی TCG-Gerson ئاڕاستە کران.
مووشەکی جیریت لە هەلیکۆپتەری هێرشبەری سوپەر کوبرا و مووشەکی تەمران لە کۆپتەری SH-70ەوە ئاراستە کرا.
گوڵان: سەردار خەلیل