لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون

 

بەگوێرەی بەیاننامە فەرمییەکانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا بیست و سێ سەربازی ئیسرائیلی لە شەڕەکانی باشووری لوبنان و کەرتی غەززە بریندار بوون.

بە پێی دوایین داتا نوێکراوەکانی ماڵپەڕی سوپای ئیسرائیل، ژمارەی سەربازە بریندارەکانی لە سەرەتای شەڕی غەززە و لوبنانەوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و هەژدە سەرباز.

هاوکات دوێنێ ئەم ژمارەیە چوار هەزار و ٩٩٥ کەس بووە.

بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا بیست و سێ سەربازی دیکەی ئیسرائیل لە شەڕە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە و باشووری لوبنان برینداربوون.

داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٣٦ هەزار و ٢٢٢ کەسیان لە شەڕی زەمینی لە کەرتی غەززە بریندار بوون.

سوپای ئیسرائیل شوێنی وردی برینداربوونی 17 سەربازەکەی دیکەی دیاری نەکردووە، بەڵام هێزەکانی لە ناوەڕاستی شەڕەکەدان لە ناوچە جیاوازەکانی باشووری لوبنان.

بەپێی ئاماری سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای شەڕی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٧٤٩ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، لەو ژمارەیەش ٣٥٦ سەربازیان لە شەڕی زەمینی لە کەرتی غەززە كوژراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top