دەزگای ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهان ئەكتەر و ستافی (ئادیابین)ی خەڵات كرد

دەزگای ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهان ئەكتەر و ستافی (ئادیابین)ی خەڵات كرد

دوای پێشكەشكردنی ٣٠ ئەڵقە لە درامای مێژوویی (ئەدیابین) و سەركەوتنێكی گەورە لە ڕووی كوالێتی و بەرهەمهێنان لە مێژووی درامای كوردیدا، دەزگای ڕۆشنبیریی زانكۆكانی جیهان، لە مەراسیمێكی شایستەدا پۆلێك لە هونەرمەندە بەشداربووەكانی دراماكەی بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاوازەكان و پێشكەشكردنی چەند پارچە میوزیكێك خەڵات كرد.

دراماكە لە دەرهێنانی (حەسەن عەلی) و بەرهەمی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان TV و بە بەشداریی فراوانی هونەرمەندانی كورد و چەردەیەك لە ئارەزوومەندانی هونەر پێشكەش كرا.

دەزگای ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهان ئەكتەر و ستافی (ئادیابین)ی خەڵات كرد

وتارێك لە بارەی مێژووی ئەدیابینەوە پێشكەش كرا

لە دەسپێكی ڕێوڕەسمەكەدا دەرهێنەر (حەسەن عەلی) وتارێكی لە بارەی چۆنیەتی گەڵاڵەكردنی ئەو پڕۆژە هونەرییە درامییەوە پێشكەش كرد، كە تیایدا باسی لە مێژووی هەولێر و گەڕانێك بە نێو سەدەی ڕابردوودا و، دابونەریت و هاتنە ناوەوەی سوپای ئینگلیز و ژیانی جووەكان لەم شارەدا كراوە، تەنانەت شۆڕشەكانی كورد بە پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس و پێگەی سەركردە و سیمبولی كورد (مەلا مستەفا بارزانی) و (شێخ عەبدولسەلام بارزانی) لە مێژووی ڕزگاریخوازی كورد نیشانی بینەر درا و، دەیان ڕووداوی مێژوویی و بەسەرهاتەكانی نێو ئەو سەردەمە وەك خۆی خرایە ڕوو.

دەزگای ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهان ئەكتەر و ستافی (ئادیابین)ی خەڵات كرد

تارا ڕەسوڵ گۆرانیی بۆ هونەرمەندە بەشداربووەكانی ئەدیابین چڕی

تارا ڕەسوڵ وەك گۆرایبێژێكی ناسراوی كورد و ئامادەی ڕێوڕەسمە هونەرییەكە، چەند گۆرانییەكی فۆلكلۆری و تایبەت بەخۆیی پێشكەش بە هونەرمەندە بەشداربووەكانی نێو درامای ئەدیابین كرد و، ڕا و سەرنجی خۆی لە بارەی كوالێتی كاركردنی دراماكە خستەڕوو و، گوتی: « ئەدیابین ئەو كۆت و بەندانەی شكاند، كە ڕێگر بوون لە بەردەم هونەر و كاركردن لە درامای كوردیدا، ئەوەی من لەو چەند ئەڵقەیەی ئەدیابیندا بینم، وەچەرخانێكی نوێ بوو لە مێژووی هونەری درامیدا و، دەرهێنەر و هونەرمەندانی كورد ئاسۆیەكی نوێیان لە هونەری درامادا نیشانی بینەر دا، وایان لێكردین كە پشتیوانییان بكەین».

دەزگای ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهان ئەكتەر و ستافی (ئادیابین)ی خەڵات كرد

دەزگای ڕۆشنبیریی جیهان ڕێزی لە پۆلێك لە هونەرمەندانی ئەدیابین گرت

بەرامبەر بەو كارە ناوازەیەی لە هونەری درامیدا نیشانی بینەری كورد درا و جارێكی دی هونەر بە گەورەیی خۆی لە شاشەییەكی كوردیدا خۆی نواندن، دەزگای ڕۆشنبیریی جیهان بە سەرپەرشتیی ئەندازیار (بورهان سابیر) خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پۆلێك لەو هونەرمەندانەی كە بەشدارییان لەو دراما مێژووییەدا كرد، لەلایەن خۆیەوە گوتی: «هونەرمەندە بەشداربووەكانی نێو ئەدیابین توانییان ڕووداوەكانی سەدەی ڕابردوو وەك خۆی لە هزری بینەری كورددا تۆمار بكەن و بە نەوەی داهاتووش بڵێن ئەوەیە مێژووی هەولێر، كە وەك كۆنترین پایتەخت و شار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە مێژوویەكی پڕ لە شكۆوە ماوەتەوە، بۆیە ئێستاش وەك لانكەی هەژار و لێقەوماوان و كۆكەرەوەی پێكهاتە جیاوازەكان ماوەتەوە و تا دێت پێگەكەی بەرزتر و شكۆدارتر دەبێت».

Top