پاراستنی( ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان) ئەرکی هەموومانە

پاراستنی( ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان) ئەرکی هەموومانە

زاراوەی ئاسایشی نەتەوەیی چەمکێکی نوێیە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی هاتە ناو زاراوە سیاسی و ئەمنییەکانەوە، ئەویش بەهۆی زۆری وجۆراو جۆری چڕی بڕی چەک کە بەکاردەهات، بۆیە بیرێکی نوێ بۆ دەستەواژەیێکی نوێ هاتە ئاراوە. ئاسایشی نەتەوەیی بریتیێە لە بەرگری کردن لە بنەماکانی نەتەوە وەک خاک و نەتەوە و زمان و کلتوورو کەلەپوور و سامانی نەتەوایەتی، کە ڕێگری کردنە لە گوشارە ئاراستەکراوەکان بۆ سەر دەسکەوتە بەدی هاتووەکان و هەر هەڵسوکەوتێک کە کۆمەڵگا بۆ پاراستنی مافەکانیئاراستەی بکات .
پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی هەر گەل و نەتەوەیێک بۆتە یەکێک لە کارە هەرە گرنگ و لە پێشینەی هەر دەسەلات و حکومەتێک لەبەر ئەوەی ئاسایشی نەتەوەیی پەیوەندی بەژیار و گوزەرانی خەلکەوە هەیە، چونکە هیچ گەلێک ناتوانی بەئارامی بژیت ئەگەر ئاسایشی ئەو گەلە وهەرێم و خاکە لەژێر هەرەشەو ئالۆزی دەولەتی دراوسێ و داگیرکەراندا بێت بۆیە دەسەلاتی ئەو گەلە بەهەمو تواناو دەسەلاتی خۆی هەولی پاراستنی ئاسایشی ئەو نەتەوەیە دەدات، کە لەژێر هەژموون و دەسەڵاتی خۆیانن، لە هەرێمی کوردستان هەر زوو پەی بە مەترسییەکانی نەمانی ئاسایشی نەتەوەیی براوە لە شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان لە سەردەمی شێخەکانی بارزان تا ئەمڕۆ گەورەترین قوربانی لەو پێناوەدا دراوە، تاوەکو خەلک و نەتەوەی کوردستان بەبێ مەترسی لەسەر خاک و زێدی خۆیان بتوانن وەک هەر نەتەوەیەک بژین، دیارە هەر زوو هەست بە هەڕەشە دەرەکی و دەولەتە دراوسێکان بۆ سەر کوردستان کراوە. بەرپرسیاریەتی پاراستن و بەرگری کردن لە ئاسایێشی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی هەموو ئەندامانی گەلە بەتەواوی پێکهاتە و بیروبۆچوونی جیاوازی سیاسی و ئایینی و رەگەزی، ڕاستە دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێمی کوردستان هەمیشە پێداگری وجەخت لەسەر پاراستن و بەرگری کردن لە ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان کراوەتەوە ،بەلام ئەگەر هەمو ئەندامانی کۆمەڵگە بە تاک و کۆمەل کارو ئەرکیان لەئاستی بەرژەوەندی گشتی و دلسۆزی خاک وگەل و نیشتیمان دابێ هەمویان یەکانگیرو تەبا بن ئەوا ئەو گەلە بە یەکگرتویی و پارێزراوی ئەمێنێتەوە و بەرەو پێشەوە ئەچن، پێویستە لەسەر هەر تاکێکی کورد لە ماڵ بێت یاخود سەرکار لە بازار بێت یاخود گەشت لە هەر شوێنێک بێت ئەبێ کردار و ڕەفتارمان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی دابێت.

یاساناس/ نازەنین عەزیز

Top