نوێترین مۆدێلی ئیكسسواراتەكانی قژ لە پێشانگەكانی مۆدەی ٢٠٢٤

نوێترین مۆدێلی ئیكسسواراتەكانی  قژ لە پێشانگەكانی مۆدەی ٢٠٢٤

ئێستا كاتی ئەوە هاتووە سەرنجت ڕابكێشین بۆ شێوازێكی قژ، كە بە جوانترین مۆدێلەكان لە ئیكسسواراتەكانی قژ لە مۆدەی ساڵی ٢٠٢٤ ڕازاوەتەوە، بە كەرەستەیەك كە لە نێوان (قەدیفە و ساتن و كرێپ)دا جیاواز بووە، هەروەها بە دیزاینی جیاواز، لەوانە بچووك و نەرم و داهێنەرانە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەوانەدا بگونجێت كە درێژیی قژیان جیاوازە.

شریتی قژی ڕەنگاوڕەنگ: ئەگەر هەست بە ستایلی ڕابردوو و شێوازی قژی قوتابخانە دەكەیت، شریتی ڕەنگاوڕەنگ هەڵبژێرە، وەك مۆدێلی (كریستیان سیریانۆ) لە هەفتەی مۆدەی نیویۆرك (بەهار-هاوین)ی ئەمساڵ ٢٠٢٤، و یادەوەرییەكانی ڕۆژە خۆشەكان بهێننەوە یاد.

ئیكسسوارات بۆ قژی شێوە پەڕ: لە نێو ئەو ئیكسسواراتە مۆدێرن و داهێنەرانەی كە لە نمایشەكانی هەفتەی مۆدەی بەهار و هاوینی ٢٠٢٤دا سەرنجیان ڕاكێشا، بریتین لە ئیكسسواراتێكی قژی پەڕ، كە بە پەڕێكی ناسكی بلوری ڕازاوەتەوە. تۆش دەتوانیت هەڵبژاردن بۆ ڕازاندنەوەی قژت بە ستایلێكی هاوشێوەی مۆدێلی (ئانایا) كە لە هەفتەی مۆدەی دوبەی بەهار-هاوینی ئەمساڵی 2024 نمایش كران.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

Top