حکومەتی کینیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی لافاو لە وڵاتەکەدا بۆ ٢٢٨ کەس زیادیکردووە.

حکومەتی کینیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی لافاو لە وڵاتەکەدا بۆ ٢٢٨ کەس زیادیکردووە.

 

 

ژمارەی قوربانییانی لافاو لە کینیا گەیشتە ٢٢٨ کەس

 

حکومەتی کینیا ڕایگەیاند، ماوەی سێ هەفتەیە بارانبارینی بەخوڕ لە وڵاتەکەدا بەردەوامە و ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە بۆ ٢٢٨ کەس زیادیکردووە.

بەرپرسان هۆشدارییان لە نزیکبوونەوەی زریانەکەدا و داوایان لە هاووڵاتیان کرد خێراتر ماڵەكانیان چۆڵ بکەن.

ئیسحاق مواورا، وتەبێژی حکومەتی کینیا ڕایگەیاند، لە لافاوەکانی ئەم دواییەدا 164 کەس برینداربوون و 72 کەسیش بێسەروشوێن بوون، هەروەها 212 هەزار و 630 کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top