شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی کێشا بە بەربەستە ئەمنییەکانی کۆشکی سپی لە ئەمریکا گیانی لەدەستدا
![شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی کێشا بە بەربەستە ئەمنییەکانی کۆشکی سپی لە ئەمریکا گیانی لەدەستدا](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240505173618_original_47.jpg )
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگای نهێنی ئەمریکا، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی بە بەربەستە ئەمنییەکانی کۆشکی سپیدا کێشاوە، گیانی لەدەستداوە.
دەزگای نهێنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتۆن ئۆتۆمبێلێک خۆی بە بەربەستە ئەمنییەکانی گۆڕەپانی کۆشکی سپیدا کێشاوە.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوه ، له ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکه گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تا ئێستا ناسنامەی ئەو شۆفێرەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە دیارینەکراوە و هیچ مەترسییەک بۆ سەر کۆشکی سپی دەستنیشان نەکراوە بەگوێرەی ئەو پرۆتۆکۆڵە ئەمنیانەی کە جێبەجێکراون.
ئەم ڕووداوە بە "تەنها ڕووداوی هاتووچۆ" ناودەبرێت و ئاماژە بەوە دەکرێت، کە لێکۆڵینەوە لەلایەن بەشی پۆلیسەوە ئەنجام دەدرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل